İzzet Taşkıran
31 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2020
ئیستانبوڵ - AA
راوێژكاری راگه‌یاندنی هێڵی ئاسمانیی توركی، یه‌حیا ئوستون، بڵاویكرده‌وه كه تا ٩ی شوبات، ته‌واوی گه‌شته‌كانیان بۆ شاره‌كانی په‌كین، گوانگژو، شه‌نگه‌های و شیان-ی چین راگرتووه.
ئوستون له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند ''به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و ره‌وشه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه و دوواین پێشهاته‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی نیشتمانی و نێوده‌وڵه‌تی، تا ٩ی شوبات، ته‌واوی گه‌شته‌كان بۆ شاره‌كانی په‌كین، گوانگژو، شه‌نگه‌های و شیان-ی چین راده‌گرین، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر خستنه‌ڕووی پێشهاته‌كان''.