Levent Tok,Mohamad Misto,Selen Temizer
12 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2018
عه‌فرین\ئه‌نقه‌ره- AA
له كاتێكدا كه هەزارو ٥٠٠ مەتر ماوه بۆ گه‌مارۆدانی عه‌فرین له لایه‌ن سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاده‌وه، ئاژانسی ئانادۆڵو له به‌ره‌كانی جه‌نگه‌وه وێنه‌ی ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه‌ی له ئاسمانه‌وه گرت.
دوێنێ سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا، ١٨ شوێنیان له تیرۆریستانی یه‌په‌گه\په‌كه‌كه-داعش پاككردبوویهوه.
به پێی رووپێوییهكانی ئاژانسی ئانادۆڵو كۆی گشتیی رووبه‌ری ئه‌و ناوچانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له تیرۆریسته‌كان پاككراونه‌ته‌وه، بۆ هه‌زار و ١٠٠ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر بێت‌و سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد هەزارو ٥٠٠ مەتری دیكه به ئاراسته‌ی باشووری خۆرهه‌ڵات له خۆرهه‌ڵاته‌وه پێشڕه‌ویی بكه‌ن، ئه‌وا ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه به‌ته‌واوه‌تی گه‌مارۆده‌ده‌ن.
هاوكات له باشوورهرهوه سێ هەزارو ٥٠٠ مەتر ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وری ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه بگیرێت.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جه‌نگاوه‌رانی سوپای سووریای ئازاد به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای توركیادا درێژه‌ی هه‌یه.
له‌و ناوچانه‌ی كه سه‌ربازانی سوپای توركیا و جه‌نگاوه‌رانی سوپای سووریای ئازادی لێیه، ئیتر به ئاسانی ده‌توانرێت ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی عه‌فرین ببینرێت و ئاژانسی ئانادۆڵو وێنه‌ی ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه‌ی له ئاسمانه‌وه گرت.
له لایه‌كی دیكه‌وه هێشتا ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ سه‌ر شاره‌دێی ماباتلی كه شه‌شه‌م شاره‌دێی عه‌فرینه و ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای شارۆچكه‌كه‌وه، ده‌ستی پێ نه‌كردووه.
دوای ته‌واوكردنی بازنه‌ی گه‌مارۆدانه‌كه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بازنه‌كان بچووكتربكرێنهوه و گه‌مارۆكه توندتر بكرێت.
له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه، سوپای توركیا و سووریای ئازاد پێنج شاره‌دێ، ١٥١ گوند، ٣١ خاڵ و شوێنی ستراتیجیی سه‌ر به عه‌فرین-یان كۆنترۆڵكردووه كه كۆی سه‌رجه‌میان ده‌كاته ١٨٩ شوێن.
هێڵه‌كانی به‌رگریی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له ئێستادا به‌زۆری كه‌وتوونه‌ته نێو ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی عه‌فرین و رێكخراوه‌كه به مه‌به‌ستی به‌كارهێنانیان وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی، خه‌ڵكی شاره‌دێ كۆنترۆڵكراوه‌كانی به‌ره‌و ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه بردووه و رێگرییان لێده‌كات به‌ره‌و و ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی رژێم یان هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بڕۆن.
ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.