Yusuf Soyalp
12 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2018
وان - AA
له شارۆچكه‌ی ئه‌دره‌میت سەر بە پاریزگای وان، به مه‌به‌ستی ناساندنی ماسی جۆری ''ئهلبورنوس تاریچی'' كه له ده‌ریاچه‌ی وان-دا ده‌ژی، فێستیڤاڵی چواره‌می ماسی وان، سازكرا.
فێستیڤاڵه‌كه له لایه‌ن شاره‌وانی ئهدرهمیتهوه كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه راسپێردراوه، سازكرا و له باخچه‌ی دوو خوێندنگه‌دا به‌ڕێوه‌چوو.
قایمقام و بریكاری سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌دره‌میت، عاتف چیچهكلی له گوته‌یه‌كدا له‌باره‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌وه رایگه‌یاند "له پێناو ناساندنی ماسیی وان‌دا ئه‌م فێستیڤاڵه‌مان رێكخستووه".
له میانی فێستیڤاڵهكهشدا، هه‌زار و ٥٠٠ كیلۆگرام ماسی ئهلبورنوس تاریچی و ماستاو، پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرا.