Hikmet Temeş,Mohammed Baqi Hussein
23 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2019
هەكاری - AA
لە گوندێکی سنووری پارێزگای هەكاری، پێنج خانوو بە هۆی داڕمانی تاوێری چیاكانەوە زیانیان بەركەوت.
لە گوندی تاشباشی كە 40 كیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگاوە دوورە، پارچە تاوێر لە بناری چیاكەوە داڕماوە و زیانی بە پێنج ماڵی گوندكە گەیاندووە.
هەندێك لە تاوێرەكان لە سەقف و دیواری ماڵەكانەوە چوونەتە ژوورەوە و زیانیان بە ماڵەكان گەیاندووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو كەوتووە، ئەو ماڵانە چۆڵكراون و تیمە فریاگوزارییەكانیش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە.
راگەیەندراوە كە رووداوەكە زیانی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.