Mehmet Tosun
17 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
دەستگیرکردنی تیرۆریستێكی په‌كه‌كه كه ناوی له لیستی ره‌ساسی داواكراواندابوو له شارۆچكه‌ی یوكسه‌كۆڤا سەربە پارێزگای هه‌كاری راگەیەندرا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای هه‌كاری بۆیان ده‌ركه‌وت سەبری كارتاڵ كه له یوكسه‌كۆڤا نامه‌به‌ری بۆ تیرۆریستانی په‌كه‌كه كردووه و هاریكاری له‌گه‌ڵ كردوون و به تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی" سزای زیندانی بۆ ده‌ركرابوو و ناوی له لیستی ره‌ساسی داواكراواندا بوو له گوندی یوره‌كلی سەربە قەزای یوكسهكۆڤایه.
سەبری كارتاڵ له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی تیمه‌كانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌كاری و فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی پارێزگاكه ده‌ستگیركرا.
بۆ ده‌ستگیركردنی سەبری كارتاڵ بڕی 300 هه‌زار لیره تەرخانکرابوو.