Ramal Abdullah Mahmood
24 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2017
هەکاری – AA
تیمەکانی فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای هەکاری رێگای ناوچەی سەربازی سونگو تەپە و کوێستانی هاشبەتیان لە قەزای شەمزینان پاککردەوە کە چەند مەترێک بەفریان لێ کەڵەکە ببوو.
تیمەکان بەردەوامن لە پاککردنەوەی رێگای گوند، ئاوایی و کوێستانەکان لە بەفری کەڵەکەبوو.
لەم میانەیەدا تیمەکان بە هەوڵ و کۆششی زۆر وێڕای کەشوهەوای سارد و هەڵکردنی توندەبا توانیان رێگای ناوچەی سەربازی سونگو تەپە و کوێستانی هاشبەتی لە بەفر پاک بکەنەوە کە لە هەندێک شوێندا چوار مەتر بەفریان لێ کەڵەکە ببوو.