Sangar Hamad Azeez
31 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2016
هاووڵاتییەک لە نزیک گوندی نارلی سەربە شارۆچکەی چوکورجە لە پارێزگای هەکاری لە قەراغ چیادا کافێتریایەکی دروست کردووە کە حەوزی مەلەوانی لەخۆ دەگرێت و ئەوەیش بووەتە جێگەی سەرنجی هاووڵاتییانی ناوچەکە.
هاووڵاتییان رۆژانە بە مەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش روو لەو کافێتریایە دەکەن و بۆ خۆ فێنککردنەوەش دەچنە ناو حەوزەکە و مەلاوانی دەکەن.
لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو خاوەنی کافێتریاکە، سەرهات پارلاک گوتی: "نزیکەی سێ ساڵە ئەم کافێتریایەم دروست کردووە، کارەکە زۆر سەرنجی هاووڵاتییانی راکێشاوە، بەردەوام هەوڵ دەدەم خزمەتێکی باش پێشکەشی ئەو کەسانە بکەم کە سەردانم دەکەن".
یەکێک لەو هاووڵاتییانەی کە سەردانی کافێتریاکەی کردبوو بەناوی ئێمرا دەمیر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "زۆر خۆشحاڵم بە بوونی کافێتریایەکی لەو شێوەیە لە ناوچەکە، نزیکەی ٤ کیلۆمەتر لە شارۆچکەکەوە دوورە، زۆربەی رۆژ سەردانی ئێرە دەکەین، هیوادارم کاری هاوشێوە لە ناوچەکە بکرێت".