Hemın Othman Mohammed
31 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2016
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، كه دژی هەڕەشەکانی تیرۆر له ناوچه‌ی جه‌رابلوسی سووریا به‌ڕێوه ده‌چێت، تورکیا زرێپۆشی سه‌ربازیی و تانك بۆ یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سەرسنووری سووریا رەوانەدەکرێت.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كه بەمەبەستی له‌ناوبردنی ئه‌و مه‌ترسییه ده‌ستیپێكردووه، كه رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس و ده‌وروبه‌ری دروستیانكردووه، هاوكات ئامانج لێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسایشی سنووری توركیا و پشتیوانییكردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییه، لەو چوارچێوەیەشدا زرێپۆشی سه‌ربازیی و تانك بۆ یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سەرسنووری سووریا ره‌وانه ده‌كرێت.
ئه‌و بۆمبانه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه له خاكی سووریا دانراون، به‌درێژایی رۆژ له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی توركیاوه به‌شێوه‌یه‌كی كۆنترۆڵكراو پووچەڵدەکرێنەوە.