Sangar Hamad Azeez
26 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2016
هەکاری - AA
لە پارێزگای هەکاری بۆمبێکی چێنراو کە لەلایەن ئەندامانی پەکەکە دانرابووەوە، بە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی سەربازی دا تەقیەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، بۆمبێکی چێنراو بە زرێپۆشێکی سەربازی لە کاتی گەڕانەوە لە ئەرک، لە شەقامی سەرەکی گەڕەکی کارشیاکا لە پارێزگای هەکاری، تەقییەوە.
بەهۆی تەقینەوەکەش زیان بەر ئۆتۆمبێلەکە سەربازییەکە کەوت.
دوابەدوای تەقینەوەکەش هێزەکانی پۆلیس گەشتنە شوێنی رووداوەکە و دوای لێکۆلینەوە ئاشکرایان کرد کە بۆمبی دووەمیش لە ناوچەکە دانراوەتەوە.
دەست بەجێ تیمەکانی پوچەڵکردنەوەی بۆمب بۆمبەکەیان پوچەڵکردەوە.
بە مەبەستی دەستگیر کردنی ئەنجامدەری رووداوەکەش ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لە ناوچەکە دەستی پێکرد.