Enes Kaplan
09 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2019
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند کە لە ئەنجامی پەلاماردانی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی لە دوورەوە لە لایەن تیرۆریستانی پەکەکە لە هەکاری، دوو سەرباز گیانیان لەدەست دا و سەربازێکی دیکەش برینداربوو.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، ئەمڕۆ لە ناوچەی هەکاری لە ئەنجامی پەلاماردانی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی لە دوورەوە لە لایەن تیرۆریستانی پەکەکەوە، دوو سەرباز گیانیان لەدەستداوە و سەربازێکی دیکەش برینداربووە.
لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە ئۆپەراسیۆنەکان لە ناوچەکە درێژەیان هەیە.