Başak Akbulut Yazar,Hemın Othman Mohammed
09 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2019
ئیستانبوڵ - AA
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پێكهاته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له‌نێو سوپای توركیا كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌چوو، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ١٧٦ سه‌ربازی هه‌میشه‌یی ده‌ركرا.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له ئیستانبوڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه به هه‌ماهه‌نگی نێوان سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایش و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ربه ئاسایشی ئیستانبوڵ كاری چڕكراوه بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی رێكخراوه‌كه كه به رێگه‌ی جۆراوجۆر په‌یوه‌ندییان ئه‌نجامداوه و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركراوه كه ١٧٦ گومانلێكراون و به‌پێی ئه‌و هێزانه‌ی تیایدان پۆلێنكراون كه ١٠٠یان سه‌ربه فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی وشكانیی، ٣٣یان كارمەندی فەرماندەیی هێزی ئاسمانیی، ٣٧یان كارماندی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ده‌ریایی و شه‌شیان كارمه‌ندن له فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌نارده‌ریا.