Kosar OSMAN
28 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2015
دوای ئەوەی بڕیار بوو سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو سەردانی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە بکات بەڵام سەردانەکە هەڵوەشایەوە.
داودئۆغڵو بەمشێوەیە باسی لە هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی کرد: "بە راشکاوانە دەیڵێم، ئەگەر 380 پەرلەمانتاریشمان هەبووایە هەر پێشنیاری ئەو حوکمەی ئێستام دەکرد. واتە ئەگەر بمانتوانیبایە دەستووریش لە پەرلەمان بگۆڕین، هەروا دەبوو. چونکە بەڕێوەبردنی دروست ئەمەیە. دەڵێن باشە بۆ دیدار لەگەڵ هەدەپە ساز ناکەن؟ ئەوەتا هەمووشتێک لەبەر چاوی خەڵکە. من دوای هەڵبژاردن، بێ جیاوازی دیدارم لەگەڵ هەموو لایەنەکان ساز دا. ئەوەبوو داوای مۆڵەتی دیدارمان لە هەدەپە کرد. ئیمە دەزانین کە ئەوان ساڵانێکە بەرگری لە تیرۆر دەکەن و حەقی پێ دەدەن. دەی با بڵێین ئەوە جیهانی بیرکردنەوەی ئەوانە. بەڵام گونجاو نییە دوای داواکاریی ئێمە بۆ دیدار لەگەڵیان ئەوان لەسەر هەمان ئاواز بخوێنن. جگە لەوەیش سووکایەتیان کرد. هەموو خاڵە سیاسیەکان بخەنە لاوە، سووکایەتیکردن بەو کەسەی کە پاش چەند رۆژێکی تر دەبێتە میوانت، جێی پەسند نییە".
ئەو لە کۆتاییدا گوتی: "دوای ئەو سووکایەتییە من خۆم و ئەوان ناخەمە تای هەمان تەرازوو. چونکە ئەوە بۆ کەسایەتیی من و ئەو پلەیەی کە هەمە نەگونجاوە".