Sangar Hamad Azeez
29 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2015
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەر لە رۆشتنی بۆ عەرەبستانی سعوودیە لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ناتوانین لەگەڵ رژێمێک بەهەمان رێگەدا بڕۆین کە زۆر بە نامرۆڤانە و بە چەکی کیمیایی ٤٠٠ هەزار هاووڵاتی خۆی کۆکوژ دەکات. ئەوانەشی کە پاڵپشتی ئەو رژێمە دەکەن هاوبەشن لەگەڵی. چاوپۆشین لە چالاکییەکانی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە و یەپەگە بەبیانووی ئەوەی بەرەنگاری داعش دەبنەوە، وەک ئەوە وایە بەنزین بە ئاگردا بکەین لە ناوچەکە. لە راستیدا ئەم رێکخراوانە لەپاڵ یەک دەجەنگن و یەکتر بەهێز دەکەن، ئێمە ناتوانین چاوپۆشیان لێ بکەین".
ناوبراو گوتی: "هەوڵەکان بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا چڕ کراوەتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ عەرەبستانی سعوودیە دا بەردەوامین لە بیروڕا گۆڕینەوە و راوێژ بەیەک کردن. دەمەوێت جارێکی دیکە جەخت لەوە بکەمەوە، ئامانجمان لە ناوچەکە و بەتایبەتی لە سووریا پەیڕەوکردنی دادوەریە، دەمانەوێت ئاشتییەکی سەرتاسەر لە ناوچەکە بەرقەرار بێت. ئەو خاڵانەش ئاشکران کە دەکەوێتە ئەستۆی تورکیا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. ئەو هەنگاوانەش دیارن کە پێویستە بنرێن بۆ ئەوەی کۆتایی بە زوڵم و زۆرداری بهێنرێت لە ناوچەکە".
ئەردۆغان رەخنەی توندی لە داواکەی هاوسەرۆکی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش گرت کە داوای خۆبەڕێوەبردنی کردبوو لە باشووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو و گوتی: "هۆشیاریی برا و خوشکانمان لە ناوچەکە و ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووەکانی هێزەکانی تەناهیمان هەنگاو بەهەنگاو لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی کە بوونی نەماوە بووەتە هۆی ئەوەی سەرگەرمی هەڵکێشانی هەناسەی دەستکردە بۆ ئەم ئاژاوەگێڕییانە. نە رێکخراوی تیرۆریستی و نە داردەستەکانی ناتوانن رزگاریان بێت لەو دەرەنجامەی چاوەڕێیانە. وەک دەزانن داواکارانی گشتیمان لە ئەنقەرە و دیاربەکر لێکۆڵینەوەیان سەبارەت گوتەکانی ئەو هاوسەرۆکە دەست پێ کردووە. پێشتریش هاوسەرۆکەکەی دیکە گوتەی دیکەی هاوشێوەی ئەمەی هەبوو. کاتێکیش دانیشتوانی ناوچەکە لەوە تێ دەگەن کە ئەم گرووپە تیرۆریست و سیاسەتمەدارە، ئەکتەری چ جۆرە شانۆگەرییەکن، لێیان دوور دەکەونەوە".
سەرکۆماری تورکیا گوتی: "ئەم روونکردنانەوە بەداخەوە ناویان دیموکڕاسیە بەڵام جێبەجێکردنی لە نزیک و دوورەوە هیچ پەیوەندییەکی بە دیموکڕاسیەوە نییە، پێویستە باش لەو بابەتە تێبگەن، ئێرادەی گەل لە چەک بەهێزترە، بەڵام ئەوان ناتوانن پەرلەمان رازی بکەن. ئەوان سەرەتا گوتیان ئێمە پارتێکی تورکیاین یاخود هاووڵاتی تورکیاین، بەڵام لە دوای هەڵبژاردنی ٧ی حوزەیرانی رابردوو دەرکەوت کە ئەوان پارتێکی تورکیا نین، بە ژەنینی ساز و گەشتکردن بۆ نیشانتاشی نابیتە پارتێکی تورکیا".
ئەردۆغان تیشکی خستە یاساکانی دەستوور و گوتی: "بە پشت بەستن بە کامە یاسا دێن لە نێو تورکیادا واتە لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە باسی دروستکردنی دەوڵەت دەکەن. دەزانن دەستووری وڵاتەکەمان چۆنە. ماددەی ١٤ دژی ئەو هەنگاوانەیە کە ئەمان دەینێن. ناتوانن جارێکی دیکە هەنگاوی لەو شێوەیە بنێن. لەبەر ئەوەی نە ئێرادەی میللەت رێگە بەو کارە دەدات نە ئیڕادەی هێزەکانی ئاسایش رێگە بەو کارە دەدات، جیالەمەش تاکو ئێستا چۆن ئەوەی پێویست بووە ئەنجاممان داوە لەمەو دواش بەهەمان شێوە ئەوەی پێویستە ئەنجامی دەدەین".
سەبارەت بە ئۆپەراسیۆن لە دژی پەکەکە سهركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "له ئیستادا هێزهکانی تەناهیمان ئۆپهراسیۆنی زۆر سهركهوتوو ئهنجام دهدهن. ژمارهی ئهو چهكدارانهی پهكهكه كه له ناوهوه و دهرهوهی وڵات كوژراون، گهیشتۆته سهرووی سێ ههزار کەس. ئهم ئۆپهراسیۆنانه بهردهوام دهبن تا ئهوكاتهی پهكهكه بهتهواوی لهناو دهچێت و ئارامی و خۆشگوزهرانی بۆ ناوچهكه دهگهڕێتهوه و ئاسایشی نەتەوەییمان ئهو ههڕهشهیهی لهسهر نامێنێت".