Mazın Asad
05 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
پێشبڕکێی نێودەوڵەتی Istanbul Photo Awards ٢٠١٨یەکێکە لە پێشبڕکێ گرنگەکانی فۆتۆگرافی پرۆفێشیۆناڵ لەسەر ئاستی جیھان بایەخی زۆری پێدەدرێت. ئەمساڵ لە پێشبڕکێیەکەدا لە ١٦٥ وڵاتەوە ٣٧ ھەزار کەس ناویان تۆمار کرد.
داوەرانی پێشبڕکێیەکە کە کەسانی لێھاتووی نێودەوڵەتین وێنەکان دەستنیشان دەکەن و براوەکانیش لە کۆتایی ئەم مانگە ئاشکرا دەکرێت.
لە پێشبڕکێیەکەی ئەمساڵ بە زیادکردنی بەشەکانی ژیانی تاک و بە کۆمەڵ، بەشداربووان لە ١٠ بەشدا کێبڕکێی دەکەن و تێکرایی خەڵاتەکە ١٦٥ ھەزار دۆلارە.
پێشبڕکێیەکە بە سپۆنسەری و ھاوکاری تورکیش ئێرڵاین و سەرۆکایەتی ئاژانسی ھەماھەنگی و ھاوکاری تورکیا (TIKA) بەڕێوە دەچێت و براوەی پێشبڕکێیەکە بەرھەمەکانی دەخرێتە نێو کتێبی Istanbul Photo Awards ٢٠١٨.
ھاوکات ئەو بەشداربووانەی خەڵات وەردەگرن، وێنەکانیان لە پێشانگاکانی وێنەیی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات نمایش دەکرێت.
- داوەران لە کەسانی ناودار لە بواری فۆتۆگرافی پێکدێن
داوەران پێشبڕکێیەکە لە کەسانی بەناوبانگ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە بواری فۆتۆگرافی پێکدێن.
بە ھەمان شێوەی ساڵی رابردوو، بەڕێوەبەری بڵاوکراوەی دیجیتالی Paris Match، ماریۆن مێرتەنس و فۆتۆگرافەری وەرزشی و خاوەنی خەڵاتی Getty Images، کامیرۆن سپێنسەر و پەیامنێری فۆتۆی ئاژانسی نوور، یوری کۆزیرۆف و راوێژکاری میدیای وێنەیی و پەیامنێری فۆتۆ، جۆرجس دی کیرلی و بەڕێوەبەری بڵاوکردنەوەی فۆتۆی AFP، میشێل سکۆتۆ و بەڕێوەبەری بڵاوکردنەوەی ھەواڵەکانی فۆتۆ و ڤیدیۆی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەحمەد سال و بەڕێوەبەری فۆتۆگرافی ئاژانسی ئانادۆڵو، فوڕات یوردەکول و دوو داوەری دیکە بەشداری لە پێشبڕکێکە دەکەن.