Cemal Aşan,Necat Hasar,Zafer TAYFUR
22 ئەیلوول 2015•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2015
وان
لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێک بە کاروانێکی سەربازی لە شارۆچکەی باشکالەی سەربە پارێزگای وان کە لەلایەن ئەندامانی پەکەکەوە چێنرا بوو ١٣ سەرباز بریندار بوون.
بە گوێرەی زانیارییەکان، لە کاتی تێپەڕبوونی کاروانێکی سەربازی بەشەقامی سەرەکی باشکالە - هەکاری نزیک ناوچەی چاملک بۆمبێکی چێنراو کە لەلایەن ئەندامانی پەکەکەوە دانرابوویەوە بە کاروانەکە تەقییەوە.
بەهۆی تەقینەوەکە ١٣ سەرباز بریندار بوون.
تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکانیان گەیاندە نەخۆشخانە.
بە مەبەستی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی تەقینەوەکە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لە ناوچەکە دەستی پێ کرد.