بینگۆڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٥ی ئەیلول) پارێزگاری بینگۆل (ئیبراھیم تاشیاپان) ھەواڵی ھەڵاتنی ١٨ زیندانی راگەیاند لەگرتووخانەی بینگۆڵ.
تاشیاپان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو AA گوتی " زیندانییەکان لەڕێی ھەڵکەندنی ژێر زەوی و دروستکردنی کەناڵێکی پەڕینەوە رایانکردووە. ئەو کەسانە گیراوی رێکخراوێکی تیرۆریستین و لێرە ساڵانی سزادانیان بەسەر دەبەن".
پارێزگاری بینگۆڵ لەبارەی چارەنووسی ھەڵاتووەکان دەڵێ ھێشتا ھیچ سۆراخێکیان دەست ھێزی پۆلیس و ئاسایشپارێزەکانی ناوچەکە نەکەوتووە " بۆ دەستگیرکردنەوەیان پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون ئەرکی خۆیان بەجێ بێنن، بەڵام تا ئێستا ھیچ سۆراخێکیان نەبووە".