Mohammed Baqi Hussein
02 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2016
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، یاسای ژماره 6763ی واژوو كرد كه گۆڕانكاری له یاسای دادگای سزا و چه‌ند یاسایه‌كی دیكه له‌خۆده‌گرێت.
به‌پێی راگەیەنراوێکی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، یاسای ژماره 6763 كه گۆڕانكاری له یاسای دادگای سزا و چه‌ند یاسایه‌كی دیكه له‌خۆده‌گرێت، به‌مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران كراوه.
یاساكه لهئامانجیدایه، ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران به‌هۆی تاوان دژی ئاسایشی ده‌وڵه‌ت، دژی دامه‌زراوه‌ی ده‌ستووری، دژی كاره‌كانی حكوومه‌ت، دژی به‌رگریی نیشتمانی، دژی نهێنییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و تاوانی سیخوڕی و ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره‌وه، له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه سه‌ربازییه‌كان و له‌به‌ندیخانه‌كانی دیكه‌دا ئه‌نجامبدرێت.
به‌وپێیه سه‌باره‌ت به هه‌ر تۆمه‌تێك كه ده‌درێته پاڵ سه‌ربازان، ئه‌گه‌ر ده‌ستگیربكرێن له به‌ندیخانه‌ی سه‌ربازیدا به‌ند ده‌كرێن.
- هه‌موارێكی نوێ بۆ تاوانی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر منداڵان
به‌پێی یاساكه، به‌ندی یه‌كه‌م و دووه‌می یاسای تاوانی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر منداڵان كه له‌لایه‌ن دادگای ده‌ستووره‌وه لادرابوون، هه‌موار ده‌كرێنه‌وه.
به‌وپێیه ده‌ستدرێژیكه‌ر به به‌ندكردن له هه‌شت ساڵه‌وه بۆ 15 ساڵ سزاده‌درێت.
به‌پێی یاسای ژماره 6763،
- سزای كه‌سێك كه له‌ڕێگه‌ی بانك و كرێدی كارته‌وه دزی ده‌كات له سێ ساڵه‌وه بۆ چوار ساڵ به‌ندكردن زیادكراوه.
- دادگا ده‌توانێت به‌مه‌به‌ستی ئه‌منی دانیشتنه‌كانی له‌ناو سنووری شاردا له شوێنێكی دیكه‌دا ئه‌نجامبدات.
- سزای سێ ساڵ به‌ندكردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كارئاسانی یان نێوه‌ندگیریی له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن.
یاساكه گۆڕانكاری له‌مانه و چه‌ند یاسایه‌كی دیكه‌دا له‌خۆده‌گرێت.