Ramal Abdullah Mahmood
28 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2017
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رکۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئێمه له‌ئێستادا له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو به‌جددی به‌ره‌نگاری رێكخراوی تیرۆریستی ده‌بینه‌وه، قۆناغی چاره‌سه‌ر و پرسی له‌و جۆره هه‌مووی له‌ڕابردوودا مایه‌وه. ئێستا كه‌سێك نییه ئێمه ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌گه‌ڵ باس بكه‌ین، ئه‌و كاره ته‌واو بوو".
ئه‌ردۆغان به‌شداریی له په‌خشێكی هاوبه‌شی شۆ تی ڤی، خه‌به‌ر تورك و بڵومبێرگدا كرد.
ئه‌ردۆغان له‌وه‌ڵامی پرسیاری "ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی ده‌نگدانی 16ی نیسان به "به‌ڵێ"بێت، شتێكی دیكه دێيته ئاراوه كه ناوی "قۆناغی چاره‌سه‌ر"نه‌بێت؟" گوتی: "ئێمه له‌ئێستادا له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو به‌جددی به‌ره‌نگاری رێكخراوی تیرۆرستی ده‌بینه‌وه. قۆناغی چاره‌سه‌ر و پرسی له‌و جۆره هه‌مووی له‌ڕابردوودا مایه‌وه. ئێستا كه‌سێك نییه ئێمه ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌گه‌ڵ باس بكه‌ین. ئه‌و كاره ته‌واوبوو. ئێستا وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری ژینگه و شارسازی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه چاوپێكه‌وتن ئه‌نجامده‌ده‌ن كه به‌زۆر له ماڵه‌كانیان ده‌ركراون و له‌ڕێگه‌ی تونێله‌كانه‌وه كه له‌نێوان ماڵه‌كاندا دروستكراون هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه. كاره‌كانی بونیاتنانی بینا و ژێرخان و خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌رده‌وامه و ماوه‌یه‌كی دیكه ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ئه‌و ناوچانه نیشتهجێدهكهینهوه."
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ئه‌و كه‌سانه‌یان له‌ئامێزگرتووه كه ده‌ڵێن "من كوردم"، به‌ڵام كوردچێتی، نه‌ژادپه‌رستی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و دژی ئه‌وه‌ن.
ئەردۆغان گوتیشی: "لەبەرئەمە تورکچێتی، کوردچێتی، لازێتی و ئەم شتانە نییە. خاڵی هاوبەشمان هاووڵاتییبوونمانە لە کۆماری تورکیا و لەمەدا جیاکاری ناکەین. بوونەوەرانمان بەر لەهاتنەبوونیان خۆش دەوێن. دەڵێین ٨٠ ملیۆن خوشک و براین. ئێمە لەوەدا سەردەکەوین. هەموومان ستایشی هاووڵاتییبوونمان لە کۆماری تورکیا دەکەین. دواتر بۆچی خوشک و برا کوردەکانمان بە گوتنی 'من تاکێکی گەلی تورکم' هەراسان بن. هەراسان مەبە. لە هەموو وڵاتێک تاکی ئەو وڵاتە وەک گەل شانازی بەخۆیەوە دەکات. ئەمان بۆچی هەراسان دەبن، من لەوە تێناگەم. خەڵکی ناوچەکە دەڵێن 'ئێوە تەنها ئێمە جێمەهێڵن، کە ئێوە ئێمە جێبهێڵن ئەوان بە هەڕەشەوە دێنە سەرمان'. لە ئێستادا بەهۆی ئەو ئاسایشەی وەزارەتی ناوخۆ، سوپا، پۆلیس و گوندپارێزان لە ناوچەکە دەستەبەریان کردووە ئاهێک هاتووەتەوە بەبەر هاووڵاتییانمان. ئیدی شەو و رۆژ بە ئارامی دەخەون و دەسوڕێنەوە. خوا یاربێت لەمەودواش لە باشووری رۆژهەڵات لە ١٦ی نیسان دەوڵەت و گەل ئاوێتەی یەکتر دەبن و قۆناغێکی زۆر بەپەلە و جیاواز دێيتە دی و وەبەرهێنان روودەکاتە ئەو ناوچانە کە ئەمەش رەوشەکە زۆر دەگۆڕێت. خوا یار بێت بەر لە رۆژی شەممە دەچینە وان دواتریش بۆ دیاربەکر لەگەڵ سەرۆکوەزیران لەم دوو پارێزگایە پلانمان بۆ میتینگی زۆر گەورە داناوە".