Ferhat Kayhan,1 23
11 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2019
یۆزگات – AA
له ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك له سه‌ر رێگای نێوان ئه‌نقه‌ره-یۆزگات دوو پۆلیس گیانیان له‌ده‌ستدا و پۆلیسێكی دیكه‌یش بریندار بوو.
ئۆتۆمبێله‌كه له ئاكامی له كۆنتڕۆڵ ده‌رچوون له كه‌ناری رێگاوه وه‌رگه‌ڕا و كه‌وته ناو رووبار.
به‌پێی زانیارییه به‌راییه‌كان شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه ئێرسین و خه‌یروڵڵا تاشكۆپرو هه‌ر له‌وێ گیانیان له‌ده‌ستدا و محه‌مه‌د ئه‌نه‌س یۆڵجوش كه به سه‌ختی بریندار ببوو ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی یۆزگات كرا.