Mohammed Baqi Hussein
07 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2017
بورسا - AA
له‌ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگری لەنێوان ئه‌نقه‌ره-بورسا شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، پاسه‌كه له ناوچه‌ی مهزیت وه‌رگه‌ڕاوه. ده‌ستبه‌جێ ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن و ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه.
به‌پێی زانیارییه بەراییه‌كان له رووداوه‌كه‌دا، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی زۆر برینداریش گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان.
راشگه‌یه‌نرا کە سه‌رنشینانی پاسه‌كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له چالاكییه‌كانی رۆژی جیهانیی ژنان به‌ره‌و ئه‌نقه‌ره رۆیشتوون.