Sangar Hamad Azeez
24 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2017
دیاربەکر -AA
شارەوانی قەییوم دانراوی دیاربەکر، ١٠ پاسی نوێی بۆ خزمەتی هاووڵاتیان دانا کە بە غازی سروشتی کار دەکەن.
ناوەندی دیاربەکر کە ١٣٢ شارۆچکە لەخۆ دەگرێت، ٢١١ پاسی گشتی خزمەت بە هاووڵاتیان دەکات. دوێنێش ١٠ پاسی دیکەی مۆدێرن کە بەغازی سروشتی کاردەکەن بەخشرایە شارەوانییەکە.
لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان سەرۆکی شارەوانی بە قەییوم دانراوی دیاربەکر جومالی ئاتیکا گوتی: "خۆشحاڵم کە ئامادەم لە مەراسیمی ناساندنی ئەو ١٠ پاسە. هاوشاریانمان شایەنی هەموو شتێکن، ئینشائەڵڵا ئەو پاسانە بەخێر و خۆشی بەکاردێنن، خوا لە هەموو رووداوێکی نەخوازراو بمانپارێزێت".
ئەو پاسە بە غازی سروشتی کار دەکات، توانای هەڵگرتنی ٩٠ سەرنشینی هەیە و هەروەها شوێنی سەرکەوتنی کەسانی خاوەن پێدوایستی تایبەتی بۆ دانراوە.