Orhan Onur Gemici
09 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند کە لە دوای تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەلایەن تیرۆریستانەوە لە سنووری ئاکچەکەلە سەربە پارێزگای ئورفا و شەھیدبوونی سێ سەربازی تورکیا بەم ھۆیەوە، پێگەکانی پەکەکە/یەپەگە کراونەتە ئامانج و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ١٢ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە دوای تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەلایەن تیرۆریستانەوە لە سنووری ئاکچەکەلە سەربە ئورفا و شەھیدبوونی سێ سەرباز بەم ھۆیەوە، گورزێکی توند لە ئامانجەکانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە وەشێندراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە:
"بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ١٢ تیرۆریست لە چالاکی خراون. ئۆپەراسیۆنەکانمان لە دژی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا درێژەی ھەیە. ھەرگیز خوێنی شەھیدانمان بە فیرۆ نەچووە، بەفیرۆش ناچێت. داوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە بۆ سەربازە قارەمانەکانمان و سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیان دەکەین".