Sefa Şahin,Sarp Özer,1 23
02 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2019
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بە ئاماژەدان بەوەی ناتۆ رێکخراوێکی گرنگی سیاسیی-سەربازیییە کە خاوەنی کۆنترۆڵی سیاسیی تەواوە لە تورکیا، رایگەیاند: "وڵاتەکەمان بە شێوەیەکی شایستە شانی داوەتە بەر ئەو بەرپرسیارێتییەی کە کەوتۆتە سەر شانی، بۆ داکۆکیکردن لە بەھا ھاوبەشەکان لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی دیکە".
بەڕێوەبەری ھۆبەی پلاندانان، ھەماھەنگی و شیکار لە نووسینگەی راوێژکاری وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئۆڵجای دەنیزەر راپۆرتی وەزارەتەکەی لەبارەی "رۆڵی تورکیا لە ناتۆدا" خوێندەوە و جەختی لەوە کردەوە کە "تورکیا هێزێکی کاریگەری ناتۆیە".
دەنیزەر بە ئاماژەدان بەوەی کە ناتۆ ھێشتا ھاوپەیمانیەتێکی جێ متمانە و بەردەوامە بۆ تورکیا، گوتی: "سوپای تورکیا بە بەشداری دوو ھەزار و ٤١٤ کارمەند بەشداری لە ٢٣ەمین مانۆڕی سەربازیی لە ٢٠١٩دا کرد. بەرنامەش بۆ ئەوە دادەنێت بەشداری بکات لە مانۆڕی سەربازیی ٢٠٢٠دا".
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بەرگریی تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ناتۆ رێکخراوێکی گرنگی سیاسیی-سەربازیییە کە خاوەنی کۆنترۆڵی سیاسیی تەواوە لە تورکیا، و گوتی: "وڵاتەکەمان بە شێوەیەکی شایستە شانی داوەتە بەر ئەو بەرپرسیارێتییەی کە کەوتۆتە سەر شانی، بۆ داکۆکیکردن لە بەھا ھاوبەشەکان لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی دیکە".
لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەی وەزارەتی بەرگریی ھاتووە: "شێوازی (رەتکردنەوەی پلانە ئەمنییەکانی ناتۆ) بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت. بەکارھێنانی دەستەواژەی 'تورکیا ھەڕەشە دەکات' قبوڵکراو نییە".