Muhammet İkbal Arslan,Abdullah Shukur
19 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی ئیدانەی پێشوازی سەرکۆماری فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن لە شاندی ھێزەکانی سووریای دیموکرات سەر بە پەیەدە/یەپەگەی درێژکراوەی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە سووریا کرد.
ئاکسۆی وەڵامی پرسیارێکی پەیوەندیدار بە پێشوازی ماکرۆن لە شاندێکی ھێزەکانی سووریای دیموکراتی سەر بە پەیەدە/یەپەگە دایەوە کە ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کرابوو.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی رایگەیاند: "ئیدانەی پێشوازی ماکرۆن لە شاندی ھێزەکانی سووریای دیموکرات سەر بە پەیەدە/یەپەگەی درێژکراوەی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە سووریا دەکەین. ئەم ھەوڵە دەستکردە کە مەبەست لێی بە شەرعی کردنی درێژکراوەکانی رێکخراوی تیرۆریستییە، لەگەڵ پەیوەندی ھاوپەیمانی ناگونجێ و ھەنگاوێکی زۆر ھەڵەیە".
ئاکسۆی راشیگەیاند: "دووبارە ئەوە بەبیردەھێنینەوە کە نابێ رێگە بە بەردەوامی ئەو رۆژەڤە بدرێت کە تیایدا یەکپارچەیی خاک و یەکێتی سیاسی سووریای کردووەتە ئامانج، ھاوکات تورکیا سڵ ناکاتە لە گرتنەبەرەی رێوشوێنی پێویست بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا".