Sangar Hamad Azeez,Sarmand Hameed
27 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2016
شەوی رابردوو لە میانی یارییەکانی قۆناغی ١٦ی یۆڕۆ ٢٠١٦، هەڵبژاردەی بەلجیکا بە ئەنجامی ٤ گۆڵی خاوێن لە هەڵبژاردەی هەنگاریای بردەوە.
گۆڵەکانی یارییەکەش لە خولەکەکانی ١٠، ٧٨، ٨١ و ٩١ لەلایەن یاریزانان ئەڵدەرویرڵد، باتشوای، هازارد و کاراسکۆوە تۆمار کران.
لە یارییەکی دیکەش هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە ئەنجامی ٣ گۆڵی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی سلۆڤاکیای بردەوە. بە هەمان شێوەش هەڵبژاردەی فەرەنسا بە بردنەوەی لە هەڵبژاردەی ئیرلەندا بە ئەنجامی ٢-١ خۆی گەیاند قۆناغی ٨.