Aladdin Mustafaoğlu
05 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2021
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار و هاوتا عێراقییەکەی، جومعە عناد تاوتوێی پرسەکانی ئاسایش و بەرگریی و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیانی نێوان هەردوو وڵاتیان کرد.
بەگوێری ئەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، خولوسی ئاکار و جومعە عناد پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئاکار جەختی لەوە کردووەتەوە کە وڵاتەکەی رێز لە سەروەری و سنوور و یەکێتی خاکی سەرجەم وڵاتانی دراوسێی لەسەروویانەوە عێراق دەگرێت.
خولوسی ئاکار ئاماژەی بەوەشکردووە کە خەباتی تورکیا بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە و ئامانجی لەچالاکی خستنی ئەو تیرۆریستانەیە کە لە باکووری عێراق خۆیان جێگیرکردووە و نزیکەی ٤٠ هەزار مرۆڤیان کوشتووە و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییان ئەنجامداوە.