Barış Gündoğan
10 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2023
هاتای - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند: "لە ئێستادا لە پارێزگای هاتای زیاتر لە چوار هەزار سەربازمان بەشدارن لە هەڵمەتەکانی گەڕان و رزگارکردندا".
خولوسی ئاکار لەگەڵ وەزیری تەندروستیی وڵاتەکەی، فەخرەددین کۆجا لە ناوەندی هەماهەنگیی دۆخی لەناکاو له هاتای، سەبارەت بە ئامارەکانی کارەساتی سەدە، بۆ رۆژنامهوانان دوا.
ئاکار رایگەیاند: "هەموو فڕۆکەکانمان لە کاردان و لەو چوارچێوەیەشدا بەئەنجامدانی زیاتر لە ٥٠٠ گەشتی ئاسمانیی هاوکاری گواستنەوەی کارمەند و پێداویستی دەکەین بۆ ناوچەکە".
سەبارەت بە بەشداری هێزەکانیان لە هەڵمەتەکانی گەڕان و رزگارکردن لە ناوچە کارەساتبارەکاندا، ئاکار رایگەیاند: "لە ئێستادا لە پارێزگای هاتای زیاتر لە چوار هەزار سەربازمان بەشدارن لە هەڵمەتەکانی گەڕان و رزگارکردندا".