Sarp Özer
25 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2022
هاتای – AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار و فەرماندە باڵاکانی سوپای تورکیا یەکە سەربازییەکانی سەر سنووریان لەگەڵ سووریا بەسەر کردەوە.
خولوسی ئاکار بە یاوەری سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا، یەشار گولەر؛ فەرماندەی هێزە وشکانییەکان، موسا ئاڤسەڤەر؛ فەرماندەی هێزە دەریاییەکان، ئەرجومەنت تاتڵیئۆغڵو و فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکان، ئەتیلا گولان گەیشتە هاتای.
ئاکار و شاندی یاوەری لە فڕۆکەخانەی هاتای لەلایەن فەرماندەی سوپای دووەم، مەتین گوراک و بەرپرسانی دیکەوە پێشوازییان لێ کرا و دواتر چوونە فەرماندەیی کەرتی ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی بەهار.
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار دوای سڵاوکردن لە سەربازانی ریزگرتوو، چووە ژووری ئۆپەراسیۆنەکان و زانیاری وەرگرت لەبارەی دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و چالاکییەکان.
بەسەرکردنەوە و زانیاری وەرگرتن لەسەر سنوور لەلایەن وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار و شاندی یاوەری بەردەوامە.