Zana Natık Kerem
26 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2025
ھەولێر ــ AA
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان سەردانێکی فەرمی بۆ بەغدا ئەنجام دەدات.
بەپێی زانیارییەکان، ھاکان فیدان لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، بەجیا لەگەڵ سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف ڕەشید و سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، فوئاد حوسێن و بەرپرسانی دیکەی عێراق کۆدەبێتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت، دوای کۆبوونەوەی ھاکان فیدان و فوئاد حوسێن، هەردوولا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەش ساز بکەن.
لە دیدار و کۆبوونەوەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، ژمارەیەک پرسی گرنگ تاوتوێ دەکرێن، لەنێویاندا پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات.