Mehmet Şah Yılmaz
13 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2023
قاهیرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان، لەسەر بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی میسر، سەمیح شوکری، بە سەردانێکی فەڕمی گەیشتە قاهیرەی پایتەختی ئەو وڵاتە.
فیدان لە فڕۆکەخانەی قاهیرە لەلایەن بریکاری وەزیری دەرەوەی میسر، محەمەد زازۆو و باڵیۆزی تورکیا لە قاهیرە، ساڵح شەن پێشوازی لێکرا.
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ میسر، فیدان ئەمڕۆ و سبەی لە میسر کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە ئەنجام دەدات.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە لەو کۆبوونەوەنەدا تاوتوێی پەیوەندیە دووقۆڵییەکان و پێشهاتەکانی ناوچەکە و بابەتە نێودەوڵەتییەکان دەکرێت.