Kosar OSMAN
04 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2015
قاهیرە
لە ئاکامی پەلامارێک بۆ سەر یانەیەکی شەوانە لە قاهیرەی پایتەختی میسر 16 کەس کوژران و یانەکە دەکەوێتە باشووری شارەکە و لە ناوچەیەکە بەناوی عەجووزە.
بەپێی روونکردنەوەیەکی وەزارەتی نێوخۆی میسر دوای بەگژیەکداچوونی دوو گەنج لەگەڵ ستافی یانەکە، گەنجەکان بە مۆڵۆتۆف هێرشیان کردۆتە سەر شوێنەکە. دوای تەقینەوەی مۆڵۆتۆف ئاگر کەوتۆتەوە و رووداوەکە ١٦ قوربانیی دوای خۆی جێهێشتووە.
وەزارەتی نێوخۆی وڵاتەکە روونی کردەوە کە سیمای دوو گەنجەکە لەلایەن پۆلیسەوە کێشراوە و گەڕان بەدوایاندا درێژەی هەیە.
جێی باسە لە ناوچەی عەجووزەی باشووری قاهیرە چەندین یانەی شەوانە هەن و بەهۆی پشووی هەفتەوە شەوانی هەینی گەنجێکی زۆر لەم یانانەدا کۆدەبنەوە.