Zana Natık Kerem
19 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2023
ھەولێر – AA
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بەسەردانێک گەیشتە ئەنقەرە کە لە میانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان کۆدەبێتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق، ئەحمەد سەحاف لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فوئاد حوسێن بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتووەتە ئەنقەرە.
ڕاشیگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە میانی سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان کۆدەبێتەوە.
باسی لەوەیش کردووە کە لە کۆبوونەوەکەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی عێراق و تورکیا، پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە تاوتوێ دەکرێت، ھەروەھا گفتوگۆدەکرێت لەبارەی پتەوکردنی ھاریکارییە ئەمنی و ھەواڵگرییەکانی نێوان ھەردوو وڵات، لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ھاوبەشەکان بە شێوەیەک ببێتە مایەی پاراستنی بەرژەوەندیییەکانی ھەردوو وڵات.