Zana Natık Kerem
06 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2023
ھەولێر – AA
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن پیرۆزبایی لە ھاکان فیدان کرد بەبونەی دەست بەکاربوونی لە پۆستی وەزیری دەرەوەی تورکیا.
فوئاد حوسێن لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی "پیرۆزبایی لە ھاکان فیدان دەکەین، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستی وەزیری دەرەوەی تورکیا".
وەزیری دەرەوەی عێراق ھیوای خواستووە کە ھاکان فیدان لە ئەرکە نوێیەکەیدا سەرکەوتوو بێت و رایگەیاندووە "خواستمان ھەیە بەردەوام بین لە کاری ھاوبەش کە بێتەی مایەی خێر بۆ ھەردوو گەلی دۆستمان و پتەوترکردنی سەقامگیریی لە ناوچەکەدا".