Ahmet Sertan Usul
08 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا یەرلیکایا ڕایگەیاند، "لە ١ی کانوونی دووهەم تا ١ی تشرینی دووهەم، ١٩ هەزار و ٧٥٦ ئۆپەراسیۆن دژبە ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە ئەنجامدراوە و ٧٢١ تیرۆریست لەچالاکی خراوە".
عەلی یەرلیکایا لە کاتی گفتوگۆکردنی لەسەر پڕۆژە یاسای بوودجەی ساڵی ٢٠٢٤ لە پەرلەمانی تورکیا قسەی لەسەر کار و چالاکییەکانی وەزارەتەکەی کرد.
وەزیری ناوخۆی تورکیا یەرلیکایا ڕایگەیاند، "لە ١ی کانوونی دووهەم تا ١ی تشرینی دووهەم، ١٩ هەزار و ٧٥٦ ئۆپەراسیۆن دژبە ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا ٨٤ تیرۆریست بە کوژراوی کەوتووتە دەستیان، ٥٢٥یان بە زیندوویی و ٥یان بە برینداری و ١٠٧ تیرۆریستیش بە خۆڕادەستکردنی و بە گشتی توانراوە ٧٢١ تیرۆریست لەچالاکی بخرێت".
گوتیشی: "لە ١ی کانوونی دووهەم تا ١ی تشرینی دووهەم ٣٧٠ ئۆپەراسیۆن دژ بە ڕێکخراوە تاوانکارییەکان ئەنجام دراوە و توانرا پێنج هەزار و ٤١١ گومانلێکراو دەستگیر بکرێت و لەو ژمارەیەش هەزار و ٨٠٠یان دەستبەسەر و هەزار و ٤٨١یان بە مەرجی دادوەری ئازاد کراون".
یەرلیکایا لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە دۆخی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی قەهرەمان مەڕەش کرد و گوتی: "دوو ملیۆن ٥٠٠ هەزار لێقەوماوی بوومەلەرزەکان لە ٦٤٥ هەزار خێوەتی دامەزراودا ماون. لە ٢٠ی ئەیلوولەوە هیچ لێقەوماوێک لە خێوەتەکاندا نەماوە".
وەزیری ناوخۆی تورکی گوتیشی: "٦٠ هەزار و ٤٢١ باڵەخانەی زیانبەرکەوتووی بوومەلەرزەکان لە ٦٨ ڕۆژدا ڕووخێندران. ٢٠٠ هەزار و ٢٥٠ باڵەخانەش کە زیانیانێکی کەمتریان بەرکەوتبوو، لەسەدا ٦٥ی ڕووخێندرا".