Aladdin Mustafaoğlu
08 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2023
ئەنقەرە – AA
سەرۆکی لیژنەی داد لە پەرلەمانی تورکیا، جونەیت یوکسەل پەیامێکی ئاراستەی ھاوتاکانی خۆی لە سەربە پەرلەمانەکانی جیھان کرد و تیایدا داوای لێ کردوون کە کە ھەوڵی زیاتر بدەن لەپێناو دەستەبەرکردنی ئاگربەست و بەدیھێنانی ئاشتییەکی ھەمیشەیی لە فەڵەستین.
لە پەیامێکدا ئاماژە بەوە دراوە کە بەردەوامبوونی ململانێیەکان لە ناوچەکە و پێشێلکردنی بنەماکانی یاسای مرۆیی، پرسی گرنگی مافی مرۆڤ دەوروژێنێت کە پێویستی بە گرنگیدانی بەپەلەی دەوڵەتان ھەیە.

جونەیت یوکسەل ئاماژەی بە قەبارە و کاریگەری ئەو ھێرشە کردووە کە ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەزە و کەناری ڕۆژئاوا ئەنجامی دەدات و ڕایگەیاندووە کە لەدەستدانی ژیانی خەڵکی بێتاوان بەتایبەتی منداڵان و ئافرەتان، ھەروەھا وێرانکردنی نەخۆشخانەکان و ژێرخانی کارەبا و ئاو، پرسگەلێکن کە بە جیددی جیگای نیگەرانی و مەترسین.
جەختیشی کردووەتەوە کە نوێنەرانی لیژنەکانی داد و یاسا لە پەرلەمانەکان، ڕۆڵی گرنگ لە بەریگریکردن لە سەروەری یاسا، ئاشتی و دادوەریی لە سەرتاسەری جیھان دەگێرێن و گوتوویەتی: "بەرپرسیارێتی ھەموومانە کە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ دەستەبەر بکەین، ھەروەھا کردە توندئاژۆیی و دەستدرێژییەکان سەرکۆنە بکەین".

لە بەشێکی پەیامەیەکدا، داوای ئاگربەستی بەپەلە و ھەروەھا سەرکۆنەکردنی بۆردومان و توندوتیژی لە فەڵەستین و گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بەپەلە بۆ غەززە کراوە.
ھەروەھا لە پەیامەکەدا، داوای لێکۆڵینەوەیەکی تەواو و بێلایەنانە سەبارەت بە گومانی جینۆساید و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ھەروەھا پاڵپشتیکردن لە ھەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتییانە و ھەمیشەیی بۆ ململانێیەکە لەسەر بنەمای دامەزراندنی دوو دەوڵەتی، ئەوەیش لە چوارچێوەی سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧ دا.