Rewa Mahmut Hasan
11 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2016
بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە لەوەنت گۆک و وەفدی یاوەری لە پەرلەمانتارانی جەهەپە لە سەردانێکیاندا بۆ شاری ماردین لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی سیاسی و حکوومی ئەو شارە کۆبوونەوە و سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی ماردینیان کرد.
گۆک لە شارەوانی ماردین گوتەیەکی پێشکەش کرد و رایگەیاند کە ماوەیدکی زۆرە شەڕ و پێکدادان لە ناوچەکە رووی داوە و هاتوون تاکو لە نزیکەوە ئاگاداری زەرەر و زیانەکانی ئەو پێکدادانانە بن و لەو چوارچێوەیەدا سەردانی دیاربەکر و ماردینیان کردووە و چاودێری ئەو رەوشە خراپەیان کردووە لەسەر قۆناغەکە بەتایبەت کە ماردین بەشێوەیەکی زۆر سەخت کاریگەری لەسەر دروست بووە.
ناوبراو ئاشکرای کرد کە وەک جەهەپە کاری سەرەکیان هەڵگرتنی ئەو دۆخە نالەبارەیە کە دروست بووە و گوتی: "هەموولایەک ئەرکیان دەکەوێتەسەر، دەبێت دەست لە چەکەکان بەربدرێت ئەگینا ئەو تابلۆیە بەو شێوەیە بەردەوام نابێت. کێشەکە بەو چەشنە چارەسەر ناکرێت. جەهەپە لە هەوڵێکی دڵسۆزانەدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد بەڵام بەڕاستی تا مردن هەبێت ئەم کێشەیە بەڕاست و رەوانی چارەسەر ناکرێت و دۆخەکە رێگر دەبێت لە چارەسەریی".
جەهەپە لەگەڵ ئەوەدایە کە هەموولایەک لە چوارچێوەی پلاتفۆرمێک لە پەرلەمان مشتومڕی ئەم دۆخە بکەن و کۆتایی پێ بهێنن و تورکیا رزگار بکەین لەو دۆخە چونکە هی هەموومانە.