Burak Akay
18 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2022
چاناککالە - AA
لە رێوڕهسمێکدا رۆژی یادكردنهوهی شههیدانی ١٨ی ئادار و ١٠٧همین ساڵوهگهڕی داستانی سهركهوتنی دهریایی له چاناككاله، بەرز رادەگیرێت.
لە دەستپێکی رێوڕهسمەکەدا لە گۆڕەپانی کۆماریی تاجەگوڵینە لەبەردەم مۆنۆمێنتی ئەتاتورک دادەنرێت و دواتر رێورەسمی بەرزکردنەوەی ئاڵا بەڕێوەدەچێت.
لە میانی رێوڕەسمەکەدا، بە بەشداری سەرکۆمار ئەردۆغان خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەوەستن.
دوای گوتنەوەی سروودی نیشتمانیی، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێک پێشکەش بە ئامادەبوان دەکات.
دواتریش چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەخوێنرێت، نزا بۆ شەهیدان دەکرێت و تاجەگوڵینە لەسەر گۆڕی شەهیدان دادەنرێت.
سەرکۆمار ئەردۆغان دوای واژووکردنی دەفتەری شەهیدان سەردانی مۆزەخانەی گەڕۆکی چاناککالە دەکات.
لە میانی رێوڕەسمەکەدا، کەشتییە جەنگییەکانی سەربە فەرماندەیی هێزە دەریاییەکان لەکاتی تێپەڕبوونیان بە گەرووی چاناککالە نمایشێک ئەنجام دەدەن و لە کۆتایی رێوڕەسمەکەشدا تیمەکانی فڕۆکەوانیی بە فڕۆکەکانیان نمایشێک لە ئاسمانی شارەکە ئەنجام دەدەن.
دواتر رێوڕەسمی کردنەوەی "پردی چاناككاله ١٩١٥" له نیمچه دوورگهی گهلیبۆڵو؛ لهلایهن سهركۆماری توركیا، رهجهب تەیب ئەردۆغان بە بەشداری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، مستەفا شەنتۆپ و چەندین وەزیر و بەرپرس بەڕێوەدەچێت.