Muhammed Boztepe,Muhammet Ali Kemal
23 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
له شه‌ش مانگ و نیوی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، ١٤٤ كۆچبه‌ری نایاسایی له ئه‌نجامی رووداوه‌كانی هاتوچۆ، ره‌قبوونه‌وه و خنكان له ئاودا، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له كاربه‌ده‌ستانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فه‌رمانگه‌ی كۆچ، وه‌ریگرتوون، كۆچی كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان به ئومێدی ژیانێكی باشتر، هه‌ندێك جار به مه‌رگ كۆتایی دێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ٢٨ كۆچبه‌ری نایاسایی كه به‌نیازبوون بپه‌ڕنه‌وه بۆ ئه‌ورووپا له ده‌ریادا خنكاون.
هاوكات له شه‌ش مانگ و نیودا، ٦٤ كۆچبه‌ری نایاسایی له رووداوه‌كانی هاتوچۆدا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ٣٩ كۆچبه‌ری نایاسایی له وان كه هاتبوونه ناو توركیا له ئێرانه‌وه و ١٣ كۆچبه‌ری دیكه له ئه‌دیرنه كه ده‌یانویست به‌ره‌و یۆنان بڕۆن، ره‌قبوونه‌ته‌وه.
به‌وشێوه‌یه‌ش له شه‌ش مانگ و نیوی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، ١٤٤ كۆچبه‌ری نایاسایی له ئه‌نجامی رووداوه‌كانی هاتوچۆ، ره‌قبوونه‌وه و خنكان له ئاودا، گیانیان له‌ده‌ستداوه.