Sangar Hamad Azeez
03 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی رەجەب تەیب ئەردۆغان بەبۆنەی ساڵرۆژی گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن پارتەکەیەوە کە لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٢بوو، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئەردۆغان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی تێپەڕبوونی ١٦ ساڵ بەسەر حوکمرانی ئاک پارتی لە تورکیا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند: "١٦ ساڵ بەسەر خزمەتکردن تێپەڕی. هاوڕێگای ئێمە گەلەکەمانە. لەگەڵ گەلەکەمان بەیەکەوە ملی رێگامان گرتەبەر هیچ کەسێک هێزی جیاکردنەوەی ئێمەی نییە".