نەوشەھیر
ئەحمەد بالجی شارەداری دەرینقوویقوو دەڵێت: "دەرینقوویوو شارەیژێرزەمین لە ساڵی ١٩٦٥ بۆ گەشتیاری کرایەوە. بەرەو بەرە ھەر ساڵ ژمارەی ئەو گەشتیارانەی کە دێنە سەردانی دەرینقوویوو زیاتر بوونتەەوە. ئێستا ساڵانە زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار گەشتیار دینە سەردانی دەرینقوویوو"
بالجی ئامەژە بەوەش دەکات: "زۆربەی گەشتیارەکانی دەرینقوویوو لە ئەوروپا بەلجیکایی و لە وڵاتە خۆراوەییەکانیش کۆرەی باشوورییەکانن."
شارەداری دەرینقوویوو لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: "دەرینقوویوو لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٣دا لە لایەن ١٦٧ ھەزار و ٣٣٣ گەشتیاری خۆیی و بێگانە سەردان کرایەوە."
بالجی وتیشی: چاوەڕوانین کە لە دوای جەژنی رەمەزان زۆرتر گەشتیار سەرەدانی ئەم شارە ژێر زەمینە بکەن. شارەژێرزەمینەکەمان خۆشترین و گەورەترین شوێنە گەشتیارە مێژوویی جیھانە، کە قولاییەکەی ٨٥ مەترە."
بالجی ئەمەش وتی: " کرێی ھاتنە ژوورەوە ١٥ لیرەیە ئەمە بە لای گەشتیارە خۆییەکان زۆر زۆرە، بۆیە خەڵکەکەمان ناتوانێ گەشتیاری بکەن. ئێمەش داوای کەمکردنی کرێیەکە لە وەزارتی کەلتووریمان کردوە."