حەسەن ھامی یلدرم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی دا لە تە؛ اری پەرلەمانی تورکیا گوتی: "من ئەمڕۆ سێشەممە دەستم لە ئاکپارتی کێشایەوە، بنەمای ھەڵسوکەوتی سیاسی من ئەوەیە کە خەڵک بژێنە تا دەوڵەت بژێ، ھەر چەندە دەسەڵات لە بواری دیموکراتیزەکردن و مافی مرۆڤدا ھەنگاوی ناوە، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینن جێگای داخە، چونکە دەسەڵات لە جیاتی ئەوەی لە دژی گەندەڵی و گەندەڵکاران دەست بە جموجوڵ بکا، بە پێچەوانەوە شەڕی ئەوانە دەکا کە لە دژی گەندەڵی و گەندەڵکاران دەستیان بە جموجوڵ کردووە."
یلدرم لە بەشێکی دیکەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا گوتی:" بڕیاری دەست لەکار کێشانەوە بۆ من بڕیارێکی ئاسان نییە، چونکە لە پارتییەک جیا دەبمەوە کە خزمەتی زۆر گەورەی کردووە، بەڵام دەزانم کە لەمە زیاتر ناتوانم لە نێو ئاکپارتیدا بمێنمەوە، بۆیە بڕیارم دا کە بە رەسمی دەست لەکار بکێشمەوە."