ئەو قوتابیانە عەبدوڵا یەگەن، حوسنی بایرامئۆغڵو، ساڵح ئۆزجان، محەمەد فرنجی، عەبدولقادر باداڵی کە ھەموویان قوتابیانی سەعید نورسین، لەبارەی رووداوەکانی چەند رۆژی دوایی تورکیا لێدوانێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێن: "ئەوانەی بەناوی جەماعەت کاری سیاسی دەکەن، دەخوازن لەگەڵ پارتە سیاسیەکان سەودا و مامەڵە بکەن و لەناو دەوڵەت کادیری خۆیان دروست پێدەگەیەنن، یان ھەوڵ دەدەن ببنە شەریکی دەسەڵات، ھەموو ئەو کردەوانەیان لەگەڵ پەیامی نوور و قورئان ناکۆکە."
ئەو قوتابیانە لە لێدوانە ھاوبەشەکەیاندا بە پێویستی دەزانن رای گشتی ئاگادار بکەنەوە کە سەعید نورسی دانەری پەیامی نەمر، ئاگاداری کردوونەتەوە، پێڕەوانی نابێ دەست وەردەنە ناو کارو باری حکومەت.