وان
کاراڵئۆغڵۆ بەبۆنەی جێھێشتنی وان، ئێوارە خوانێکی سازکرد بۆ ژمارەیەک لەدانیشتوانی شارەکەو تێیدا وێڕای ستایشکردنی ئەزموونی کارکردنی لەو شارە گوتی "ئەم شارە وەکو بەھەشتی خوا وایە لای من و ئێستا بەجێی دەھێڵم"
مونیر بۆ بەشداربووانی ئێوارە خوانەکە گۆرانی کوردیی گوت و ئامادەبووان بەجۆش ھاتبوون.
پارێزگاری پێشووی وان لەبارەی ساڵانی کارکردنی لەو پارێزگایە گوتی " خزمەتکردنی وان و خەڵکەکەی نیعمەتێکی خوایی بوو ھەتا پێشمکرا درێغیم نەکرد لەخزمەتکردن، لەشارێکدا کە بە بەھەشتی ئەم دنیایە وەسفیدەکرێ، دەچمە بورسا کە ساڵانێک پایتەختی ئیمپراتۆرییەتی جیھان بوو. ئەو ئەزموونانەی لە(وان) فێری بووم لەبورسا بەکاریاندەھێنم."
کاراڵئۆغڵۆ لەبارەی ئاستەنگەکانی کارکردنی لەوان ئاماژەی بەوەکرد ئاستەنگ و زەحمەتییەکانی وەلا ناوەو ھەروەکو "ماسی وان" ھەرچەند توشی نەھامەتی ببێ، ئەو ماسییە توانای خۆراگری ھەر ھەیەو نەوەکانی دەپارێزێ " ئێمەش وامانکر رەنجی زۆرمانکێشا، ھەندێک کەسی بێ چاوو ڕوو بەتایبەت لە سەردەمی بوومەلەرزەکەی ساڵی ٢٠١١ دەیانویست درز بخەنە نێوانمان بەڵام ئەو ناڕەحەتییەشمان تێپەڕاند".