Mazın Asad
24 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2016
واشنتۆن - AA
وەزیری بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند بە ھێرشی ئاسمانی پشتیوانیان لە ئۆپەراسیۆنی "قەلغانی فوڕات" لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەی جەرابلوسی نزیک سنووری تورکیا کردووە.
گوتەبێژی پنتاگۆن ئادریان راکین گالوای لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند فڕۆکەکانی جەنگی ئەمریکا پاڵپشتی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا دژی داعش لە جەرابلوس کردووە.
گاڵوای گوتیشی: "ھێزەکانی ھاوپەیمانی دژی داعش ئەمڕۆ ھێرشی ئاسمانی لە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا دژی داعش و ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بۆ پاککردنەوەی داعش لە جەرابلوس ئەنجام داوە. ھەواڵگری و یەکەکانی چاودێری ھاوپەیمانان بەشێوەیەکی رێکوپێک چاودێری سنووری نێوان تورکیا و سووریا و شەرخوازانی داعش دەکات کە خاڵێکی گرنگی تێپەڕ بوونە و بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی ئۆپەراسیۆنەکان بە درێژایی سنوور".
لە وەڵامی پرسیارێک کە ئایا لە پاڵپشتیکردنی ئۆپەراسیۆنەکە لە سنوور، پەیوەندیتان لەگەڵ رووسیا ھەبووە؟ گالوا لەوبارەیەوە گوتی: "ھێزەکانی ھاوپەیمانی دژی داعش، پەیوەندی لەگەڵ ھێزەکانی سوپای رووسیا لە ئۆپەراسیۆنەکان نییە. بە مەبەستی رێکخستنی فڕین لە کایەی ئاسمانی سووریا، ئەمریکا رێککەوتنێکی لەگەڵ رووسیا ھەیە".