Salih Bilici,Mohammed Baqi Hussein
09 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان له‌باره‌ی لێدوانەکەی سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی-یه‌وه كه رایگه‌یاندووه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2019دا پشتگیریی ده‌كات گوتی: ''لێدوانەکەی بەڕێز باخچەلی لەو رووەوە زۆر بە گرنگ تەماشا دەکەین. بەناوی خۆم، پارتەکەم و گەلەکەمەوە سوپاسی جەنابیان دەکەم بۆ ئەو بڕیاری پشتیوانییەی بۆ ئێمەی راگەیاندووە''.
ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی ئاك پارتی-دا وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان گوتی: "هیچ كه‌سێك كه له رابردوودا له ژێر چه‌تری پارتهكهماندابووه و ئه‌مڕۆ له ده‌ره‌وه‌ی له كه‌شوهه‌وایه‌كی تردایه مافی ئه‌وه‌ی نییه له‌باره‌ی پارته‌كه‌مان و بزووتنه‌وه‌كه‌مان قسه بكات".
سەرکۆماری تورکیا له‌باره‌ی هه‌وڵی كوده‌تا له 15ی تهمووز و دواتردا گوتی: ''ئەوانەی کە لە هەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووز لە وڵاتەکەمان نەیانتوانی سەرکەوتوو بن لە ئێستادا لە هەوڵی ئەنجامدانی کودەتای جۆراوجۆردان. لە ئێستادا ئەو دادگاییکردنە زانراوەی کە لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، ناونیشانی هەوڵێکی کودەتایە بە ناوەڕۆکێکی سیاسیی''.
ئەردۆغان هه‌روه‌ها له‌باره‌ی لێدوانەکەی سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی-یه‌وه كه رایگه‌یاندووه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2019دا پشتگیریی ده‌كات گوتی: ''لێدوانەکەی بەڕێز باخچەلی لەو رووەوە زۆر بە گرنگ تەماشا دەکەین. بەناوی خۆم، پارتەکەم و گەلەکەمەوە سوپاسی جەنابیان دەکەم بۆ ئەو بڕیاری پشتیوانییەی بۆ ئێمەی راگەیاندووە''.
ئه‌ردۆغان هه‌ر له‌وباره‌وه درێژه‌ی به قسه‌كانی دا و گوتی:
"لەسەروبەندی هەڵبژارندا پێویسته جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته خۆجێی و نه‌ته‌وه‌ییەکانی به‌ڕێز باخچه‌لی بكه‌مه‌وه. باوه‌ڕم وایه له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵوێسته خۆجێی و نه‌ته‌وه‌ییه‌دا، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئێمه و وڵاته‌كه‌مان دووچاری دابه‌شبوون بكه‌نه‌وه، به ئامانجه‌كانیان ناگەن. ئێمه سووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆشحاڵیی حەوتی ئاب ببینین و به‌رده‌وام ده‌بین".