Nurten Aslan,Aziz Aslan,Mehmet Sıddık Kaya
13 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2019
دیاربەکر - AA
گرووپێک لە ھونەرمەندانی تورکیا کە پێکھاتبوو لە ھولیا کۆچئیت، موعەزەز ئەرسۆی، گولبەن ئەرگان و یەڤوز بینگۆل و حەسەن کاچان سەردانی ئەو دایکانەیان کرد کە لە بەردەم بینایەی لقی ھەدەیە لە دیاربەکر بەھۆی رفاندنی رۆڵەکانیان بۆ چیا، مانیان گرتووە.
سەردانی پشتیوانی بۆ ئەو دایکانەی کە بەھۆی رفاندنی منداڵەکانیان ھەدەپە بە بەرپرس دەزانن و بەم ھۆیەوە لە بەردەم بارەگای ئەو پارتە لە ٣ی ئەیلوولە مانیان گرتووە، درێژەی ھەیە.
گرووپێک لە ھونەرمەندانی تورکیا کە پێکھاتبوو لە ھولیا کۆچئیت، موعەزەز ئەرسۆی، گولبەن ئەرگان و یەڤوز بینگۆل و حەسەن کاچان سەردانی ئەو دایکانەیان کرد و یەکە یە یەکە گفتوگۆیان لەگەڵدا کردن.
ھونەرمەندان دەستی دایکانیان گرت و ھاوبەشی خەمەکانیان بوون و دواتریش دایکەکان وێنەی منداڵەکانیان بە حەسرەتەوە نیشانی ھونەرمەندان دا.
ھونەرمەندی بەناوبانگی تورک، ھولیا کۆچئیت رایگەیاند کە ئەو بە بیستنی دەنگی بوێری دایکان و بەرخودانیان بۆ گەڕاندنەوەی رۆڵەکانیان، ئەوی ھێناوەتە ئەو شوێنە.
ھولیا کۆچئیت گوتیشی: "ویژدانم منی ھێناوەتە ئێرە. من مرۆڤم و دایکم. ھەستم بە ئاگری نێو دڵی دایکان کرد. ھەمیشە لە پاڵ ئەو دایکانە دەبین کە بە دڵیان بە ئازاری رۆڵەکانیان گڕی گرتووە".
لەلایەکی دیکەش ھونەرمەند گولبەن ئەرگان رایگەیاند کە ئەو دەیەوێ گوێ لە دایکەکان بگرێت و لە پاڵ ئەوان بن بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی دەنگ و ئازارەکانیان.
هاوکات ھونەرمەند موعەزەز ئەرسۆی رایگەیاند کە ئەوان بۆ ئەوەی ھاوبەشی خەم و ئازاری دایکان بن ھاتوونەتە ئێرە و بەھۆی ئەوەی ئەویش دایکە بۆیە زۆر بە باشی لە ھەست و ئازاری ئەوان تێدەگات.
حەسەن کەچان کە ھونەرمەندێکی دیکەی تورکە، رایگەیاند کە چەندین رۆژە ھاواری ئەو دایکانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکەنەوە و کاتێک ھاتوونەتە لای دایکانیش زۆر دڵگران بوون.
ھاوکات یەڤوز بینگۆلیش رایگەیاند کە بە زیاترکردنی وریایی و ھاوبەشی خەمی دایکان ھاتوونەتە ئەو شوێنە.