14 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
دوو بومه‌له‌رزه به دوای یه‌كدا یه‌كێكیان به گوڕی ٤،٧ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان به گوڕی ٤،٨ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر چانكری-ان هه‌ژاند.
فه‌رمانگه‌ی كاروباری دۆخی له ناكاو و كاره‌ساته‌كانی توركیا رایگه‌یاند، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك كاتژمێر ٠٩:٠٠ به گوڕی ٤،٧ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان كاتژمێر ٠٩:٠٣ به گوڕی ٤،٨ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر شارۆچكه‌ی چه‌ركه‌ز-ی پارێزگای چانكری-ان هه‌ژاندووه.
بومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌م له قوڵایی ١٣،٦٦ كیلۆمه‌تر و بومه‌له‌رزه‌ی دووه‌میش له قوڵایی ٤،١٣ كیلۆمه‌تر له ناخی زه‌ویدا روویداوه.
له ئه‌نقه‌ره و پارێزگاكانی ده‌وروبه‌ری چانكری هه‌ست به بومه‌له‌رزه‌كان كراوه.