İlhami Erkılıç
29 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2018
ئه‌رزه‌ڕۆم – AA
پله‌کانی گه‌رما له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو، دوو بۆ چوار پله له سه‌روو رەوشی ئاسایی وهرزەوە ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ناوچه‌كه رایگه‌یاند كه كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه كه‌مێك هه‌وراوی و خۆرهه‌تاو ده‌بێت. ناوچه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌رزه‌ڕۆم و ئه‌رده‌خان ناوبه‌ناو هه‌وراوی ده‌بێت.
له كاتێكدا چاوه‌ڕێ ده‌كرێت پله‌کانی گه‌رما له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو، دوو بۆ چوار پله له سه‌روو رەوشی ئاساییەوە بێت. تونده‌با له باشوور و باشووری رۆژئاوا به هێواشی و ناوبه‌ناو مامناوه‌ند هه‌ڵده‌كات. پێشبینی ده‌كرێت تونده‌با كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ له ئه‌رزه‌ڕۆم، قه‌رس، ئاگری و ئیدر به‌خێرای 30 بۆ 40 كیلۆمەتر له کاتژمێرێکدا هه‌ڵ بكات.
نزمترین پله‌كانی گه‌رماش له شه‌ودا به‌مجۆره بوون: قه‌رس و ئه‌رده‌خان11، ئه‌رزه‌ڕۆم 14، ئاگری 13، و ئه‌رزنجان و دێرسم 20 و ئیدر 24.
پێشبنی ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له ئیدر 40 پله بێت و له ناوچه‌كانی دیكه‌یش به‌مجۆره بێت: دێرسم 38، ئه‌رزنجان و ئاگری 37، ئه‌رزه‌ڕۆم و قه‌رس 34 و ئه‌رده‌خان 31 پله.