Alp Özden,Alper Atalay,Hemın Othman Mohammed
24 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی توركیادا، هیچ كام له كاندیده‌كان نه‌یانتوانی له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌نگی پێویست كه 400 ده‌نگ بوو به‌ده‌ستبهێنن.
له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كه له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی په‌رله‌مانی توركیا به‌ڕێوه‌چوو، 528 په‌رله‌مانتار ده‌نگیاندا.
له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا په‌رله‌مانتاری ته‌كیرداغ-ی ئاك پارتی، مسته‌فا شه‌نتۆپ 322 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، په‌رله‌مانتاری ئیستانبوڵی جه‌هه‌په، ئه‌نگین ئاڵتای 120 ده‌نگ، په‌رله‌مانتاری ئیزمیری هه‌ده‌په، سه‌رپیل كه‌مالبای پهكگۆزهگو 45 ده‌نگ و په‌رله‌مانتاری عه‌نتابی ئییی پارتی، ئیمام حوسه‌ین فیلیز 35 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا و شه‌ش ده‌نگیش ئه‌ژمار نه‌كرا.
له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی له‌نێو كاندیده‌كاندا یه‌كه‌م ده‌رده‌چێت 400 ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت و له خولی سێیه‌میشدا زۆرینه‌ی ده‌نگ كه 301 ده‌نگه پێویسته.