Rewa Mahmood Hasan
24 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2019
ئیستانبوڵ - AA
دوێنێ له شاری ئیستانبوڵ به‌فربارین ده‌ستیپێكرد و كاریگه‌رییه‌كه‌ی هێشتا به‌رده‌وامه.
تیمه‌كانی سه‌ربه شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئیستانبوڵ ده‌ستیانكردووه به خوێڕێژردنی شه‌قامه‌كان تاكو به‌دوور بێت له به‌ستن. له‌ئێستادا شاڕێگاكانی شاره‌كه كراونه‌ته‌وه و هاتوچۆ تیایاندا ئاساییه.
له لایه‌كی تره‌وه به هۆی بارینی به‌فره‌وه چه‌ندین دار شكانه‌وه و به‌سه‌ر ئۆتۆمبێل و رێگاكاندا كه‌وتن، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن پاكیان ده‌كرده‌وه.
له‌م نێوه‌نده‌دا بارینی به‌فر به‌رده‌وامی هه‌یه و دیمه‌نێكی جوان و سه‌رنجڕاكێشی داوه‌ته شاره.
به‌فر له مه‌یدانی ته‌قسیم، پاركی گه‌زی و شه‌قامی ئیستیقلال شه‌قامه‌كانی گرتووه و هاووڵاتییان به‌كۆمه‌ڵ وێنه‌ی تێدا ده‌گرن.
گه‌شتیاری بیانی و ناوخۆیی له نزیك هه‌یكه‌لی كۆماریی ته‌قسیم و تراموای نۆستالژیك سێلفی ده‌گرن.